داعش دوو گوندی دیكه له ده‌ست ده‌دات
شه‌ڕه‌كه قورسه
K24 - هه‌ولێر:
هۆشمه‌ند سادق په‌یامنێری كوردستان 24 له میحوه‌ری باشیك رایگه‌یاند" ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چوونه‌ته ناو هه‌ر دوو گوندی "فازلیه، عومه‌ر قامچی" له میحوه‌ری باشیك و شه‌رێكی قورس له نیوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و چه‌كدارانی داعش به رێوه‌ده‌چێت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه "5" كیلۆمه‌تر له‌و میحوه‌ره‌وه پێشڕه‌وییان كردووه و دوورپێچی ئه‌و گوندانه‌یان كردووه و چوونه‌ته ناو ئه‌و دوو گونده‌وه.
له وێنه‌كاندا پێشڕه‌وی پێشمه‌رگه له‌و سنووره ده‌بینرێت و دووكه‌ڵ سه‌ری ناوچه‌كه‌ی گرتووه و ده‌نگی تۆپ و ته‌قینه‌وه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌بیسترێت و له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها له قۆڵی گوندی "تیسخراب" ی نێوان باشیك و چیای زه‌رتك ه‌وه "مه‌سعوود محه‌مه‌د" په‌یامنێری كوردستان 24 زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی شه‌ڕی گواسته‌وه و رایگه‌یاند" هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ئاراسته‌ی گونده‌كه ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كردووه و چه‌كدارانی داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه له پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه بگرن،به چه‌ند رێگه‌یه‌ك هه‌وڵی بۆردوومان و رێگری له هێزه‌كان ده‌ده‌ن، به‌لام تا ئێستا پێشمه‌رگه‌كان سه‌لامه‌تن و پێشڤهچوونهكانیان به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن.
له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت له ناو خانووه‌كانی گونده‌كه‌وه چه‌كداره‌كانی داعش هه‌وڵی به‌رگریكردن ده‌ده‌ن به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و كراونه‌ته ئامانج.