فڕۆكه نادیاره‌كه‌ی كه‌ركووك ئاشكرا ده‌بێت
پێشمه‌رگه‌شی بۆردوومان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
"ئازاد جه‌باری" سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك رایگه‌یاند"ئێستا بارودۆخی شاره‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه و له‌و ژماره چه‌كداره‌شی كه هاتبوونه ناو شاره‌كه‌وه زۆرینه‌یان كوژراون،ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه لێره و له‌وێ چه‌كدارێك یان دووان هه‌بووبن نه‌یانتوانیووه ده‌ربچن یان هێشتا ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی پێنه‌گه‌یشتووه تا ده‌ستگیریان بكه‌ن یان بیانكوژن،به‌لام مه‌ترسی له‌سه‌ر شاره‌كه نه‌ماوه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی پارێزگای كه‌ركووك قسه‌ی بۆ "هێمن ده‌لۆ" په‌یامنێری كوردستان 24 كردووه له باره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه رۆژی هه‌ینی رابردوو له كاتی هێرش و په‌لاماری چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه له ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركووك و داقووق به هه‌ڵه بۆردوومانی پرسه‌یه‌كی حوسه‌ینی یان كرد و بووه هۆی كوژرانی "15" ژن و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه، رایگه‌یاند" ئه‌و فڕۆكه‌یه عێراقی بووه و ئه‌و رۆژه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له بۆردوومانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ و چه‌كدارانی داعش و به هه‌ڵه له ناحیه‌ی" تازه" بۆردوومانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه و لیوایه‌كی پێشمه‌رگه‌ش له ناوچه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منیدا باسی ئه‌و رووداوه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكمان به‌رنه‌كه‌وتووه."
هه‌روه‌ها" ئازاد جه‌باری" له‌و باره‌یه‌وه گوتی" ئه‌و رووداوانه به هه‌ڵه روویداوه و فڕۆكه‌كه‌ش عێراقی بووه، هه‌موو ئه‌و قسه و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن فڕۆكه‌ی نادیار له خوارووی شاره‌كه چه‌كداریان دابه‌زاندبێت، له‌و باره‌یوه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی كه له كاتیكی وا هه‌ستیاردا كه شارێك ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه، خه‌ڵكانیك هه‌بن خه‌ریكی دروستكردنی ئه‌و قسه و قسه‌لۆكانه‌بن.
له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له پارێزگاكه و پرسی ئازادكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه گوتی" پلانی كۆنترۆڵكردنی حه‌ویجه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دواخرا و ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ پێشخرا،ئه‌گینا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌یانتوانی له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا حه‌ویجه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه و داعش له پارێزگای كه‌ركووك كۆتایی پێبهێنن.