داعشێك به دار خه‌ریكی شكاندنی كامێرای چاودێرییه
به روونی وێنه‌ی گیراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و شه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هاتنه ناو شاری كه‌ركووكه‌وه و په‌لاماری ئه‌و شاره‌یاندا،زۆرێك له هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركووك له دووره‌وه وێنه‌ی به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌یان گرتبوو،له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌كیش وێنه‌ی هاتن و گه‌ڕانیان له كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌دا له لایه‌ن كامێراكانی چاودێری له ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ركه‌وتبوو.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا چه‌كدارێكی داعش ده‌بینرێت كه به داراێكه‌وه خه‌ریكی شكاندنی كامێرایه‌كه له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركووك و هه‌وڵی زۆر ده‌دات به دار كامێراكه بشكێنێت و به روونی وێنه‌ی گیراوه، له‌وكاته‌ی به دار له كامێراكه ده‌دات خاوه‌ن ماڵه‌كه له ژووره‌وه ده‌یبینێت و جنێو به چه‌كداره‌كه‌ی داعش ده‌دات،ئه‌ویش له ده‌ره‌وه واده‌زانێت كه كه‌سی نایبینێت و زۆر هه‌وڵ ده‌دات بیشكێنێت.
ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش شه‌وی هه‌ینی رابردوو هاتنه ناو شاری كه‌ركووكه‌وه و په‌لاماری چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ده‌زگایه‌كی شاره‌كه‌یاندا و بۆ ماوه‌یهك له ناو كه‌ركووك مانه‌وه و به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌یانه‌وه نزیكه‌ی 100 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیانی شاره‌كه‌یان شه‌هید كرد و 230 كه‌سی دیكه‌شیان برینداركرد.
له ئه‌نجامی به‌ره‌نگاری خه‌ڵكی شاره‌كه و پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پیلانه‌كه‌یان پوچه‌ڵكرایه‌وه و زۆربه‌ی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه كوژران كه په‌لاماری شاره‌كه‌یاندابوو،چه‌ند كه‌سێكیشیان كه مابوونه‌وه و خۆیان شاردبووه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران.