به ڤیدیۆ: مۆڵگه‌كانی داعش له گوندی تیسخراب خراپ ده‌بێت
تونێل و لاشه بهجێماوهكانیان دوا بیره‌وه‌ری داعش له‌و گونده
K24 – هه‌ولێر:
له گوندی تیسخراب شه‌ڕێكی قورس به‌ڕیوه‌چووه،گونده‌كه ده‌كه‌وێته نێوان چیای زه‌رتك و باشیكه‌وه، دوو جار پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌تیان برده سه‌ری،سه‌ره‌نجام دوێنێ كۆنترۆڵیان كرد و چه‌كدارانی داعش له‌و گونده وه‌ده‌رنران،دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان كوژران و به‌شێكیان رایانكرد.
ئه‌مڕۆ "مه‌سعوود محه‌مه‌د" په‌یامنێری كوردستان 24 له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كاندا چووه ناو گونده‌كه‌وه،دیاره كێوماڵ كراوه و بۆمبی ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه،پێشمه‌رگه‌كان چیرۆكه‌كانی شه‌ڕه‌كه و كوژران و به‌جێمانی ته‌رمی چه‌كدارانی داعش و تونێله‌كانی خۆحه‌شاردانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بۆ په‌یامنێری كوردستان 24 باس ده‌كه‌ن و نیشانی ده‌ده‌ن.
له‌و گونده‌دا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ش له رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌و میحوه‌ره‌دا شه‌هید ببوون،داعش له‌و گونده به نیاز نه‌بووه ده‌ست هه‌ڵبگرێت،به‌لام هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه‌كان وه‌ده‌ری نان،ئێستا له‌و گونده‌دا پێشمه‌رگه‌كان داعشیان بۆ یه‌كجاری سڕیوه‌ته‌وه و ته‌نها پاشماوه‌كانی ده‌بینن.