قوتابیانی كورد له‌ مۆسكۆ رێپێوانێك بۆ پشتگیری له‌ پێشمه‌رگه‌ رێك ده‌خه‌ن

پێشمه‌رگه‌! به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانت مێژووت تۆمار كرد

K24 – هه‌ولێر

ژمارەیەك قوتابیانی كورد لە مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا به‌ دروشمی "سوپاس پێشمه‌رگه‌"  به‌ رێكخستنی رێپێوانێك پشتگیری خۆیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌رده‌بڕن و ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن و دڵخۆشن به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ.