به ڤيديۆ.. پێشمه‌رگه كێوماڵى پايته‌خته دێرينه‌كه‌ى ئاشوورى ده‌كات
شوێنه‌وارى مێژوويى ئيمپراتۆرى ئاشوورييه‌كان ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
دواى رزگاركردنى ژماره‌يه‌ك گوندى كوردستان، پێشمه‌رگه كێوماڵى پايته‌ختى دێرين و شوێنه‌وارى مێژوويى ئيمپراتۆرى ئاشوورييه‌كان ده‌كات.
له گوندى خورساباد، هێزى پێشمه‌رگه خه‌ريكى سڕينه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كانى داعشه و تيمه‌كانى ئه‌ندازه‌ى پێشمه‌رگه ئه‌و بۆمبانه پووچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه كه داعش له گونده‌كه چاندوونى.
خورساباد گوندێكى هاووڵاتيانى شه‌به‌كى سوننه ئاينزاى كوردستانه و ده‌كه‌وێته دوورى 10 كيلۆمه‌تر و نيو له باكوورى مووسڵ و به ژماره‌يه‌ك گوند ده‌وره دراوه، وه‌ك گونده‌كانى: باريمه، مه‌غفيره، دێركا، بايبوخت و سماقيه و به‌وه ناسراوه كه له كۆندا پايته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئاشوورييه‌كان بووه. وه‌ك ئه‌وه‌ى له وێكپيديادا هاتووه.