به ڤیدیۆ: ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك پێشمه‌رگه ده‌ته‌قێنرێته‌وه
به خێراییه‌كی زۆر به‌ره‌و پێشمه‌رگه‌كان ده‌ڕوات
K24 – هه‌ولێر:
جگه له‌وه‌ی له هێرش و په‌لاماره‌كانیاندا چه‌كدارانی داعش په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شی هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و خۆكوژ به‌رگری له خۆیان بكه‌ن.
له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌رده‌وام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به رێگه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوانه‌ی داعش په‌لامار ده‌درێن، به‌ڵام پێشمه‌رگه توانیوویه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه تێكبشكێنێ و به هاوكاری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و بوونی چه‌كی میلان و تانك شكێن زۆرێك له‌و هه‌وڵانه‌ی داعش پوچه‌ڵ بكاته‌وه.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا كه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی"مه‌هران مو‌سا گه‌ردی" له فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگوردی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وێنه گیراوه و بۆ "كوردستان 24" ناردووه،ئۆتۆمبێلێكی داعش به خێراییه‌كی زۆر به ره‌و رووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دێت له‌و كاته‌ی پێشڕه‌وییانكردووه بۆ گوندی "تیسخراب" له نێوان میحوه‌ری باشیك و چیای زه‌رتك، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه خۆی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێنێته‌وه له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ته‌قێنرێته‌وه و تێكده‌شكێنرێت.
ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه زۆر له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نزیك ده‌بێته‌وه و به هه‌ر جۆرێك هه‌یه ده‌یه‌وێت بگاته ناو پێشمه‌رگه‌كان، به‌ڵام فڕۆكه‌كان ده‌یته‌قێننه‌وه و پیلانه‌كه پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه.