خاڵۆزایه‌كی سه‌ددام له داقووق ده‌ستگیر كرا
له ناو تانكه‌رێكی ئاودا خۆی شاردبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خاڵۆزایه‌كی سه‌ددام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عێراق له لایه‌ن پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك له شارۆچكه‌ی داقووق ده‌ستگیر كرا كه له ناو تانكه‌رێكی ئاودا خۆی شاردبووه‌وه.
سۆران كامه‌ران په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ له كاتی هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕانی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه ئه‌و خاڵۆزایهی سه‌ددام حسێن و ژماره‌یه‌ك گومانلێكراوی دیكه ده‌ستگیر كراون.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ په‌یامنێری كوردستان 24 پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند" ئه‌و خاڵۆزایهی سه‌ددام حسێن یه‌كێكه له‌و "10" كه‌سه گومانلێكراوه‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌ستگیر كراوه و ناوی "نهساد حه‌موود عه‌بدولغه‌نی" یه و له سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عێراقدا له ده‌زگای ئه‌منی تایبه‌ت و پاسه‌وانیی سه‌ددام حسێن كاری كردووه،جگه له خۆی سێ برای دیكه‌ی له ناو داعشدا به‌رپرسیارێتییان هه‌یه، برایه‌كی به ناوی "عیماد" له ناو داعشدایه و به‌رپرسی سه‌ربازی ناوچه‌ی ریازه، و برایه‌كی دیكه‌یان به ناوی "موسه‌ننا" به‌رپرسی عه‌شائیری ئه‌و ناوچانه‌یه و هه‌روه‌ها برایهكیشیان كه ناوه‌كه‌ی نه‌هێنا به‌رپرسی دارایی داعشه له هه‌مان ناوچه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك هه‌روه‌ها گوتی" له‌و جێگه‌ی ئه‌و گومانلێكراوانه ده‌ستگیركراون،چوار چه‌كی كڵاشینكۆف و هه‌زار فیشه‌ك و ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی دیكه ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه كه له ناو ماڵی ئه‌و خاڵۆزایهی سه‌ددامدا شاردبوویانه‌وه.
ئه‌و خاڵۆزایهی سه‌ددام ئه‌و شه‌وه‌ی كه چه‌كدارانی داعش هاتنه ناو شاری كه‌ركووكه‌وه و چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌كیان داگیركرد،ئه‌ویش له‌گه‌ڵیاندا هاتووه‌ته ناو شاره‌كه‌وه و به‌شداری ئه‌و كرده چه‌كدارییه‌ی داعشی كردووه كه به هۆیه‌وه "100" كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتییانی شاره‌كه شه‌هید كران و 230 كه‌سی دیكه بریندار كران.
.jpg)
.jpg)
.jpg)