قه‌ناسی رۆبۆتی روسی ببینه
K24 – هه‌ولێر
لە پیشانگای ئینتەرپۆلیتیكس 2016 بۆ ته‌كنۆلۆژیای نوێ له مۆسكۆ یەكەم قەناسی رۆبۆت نمایش كرا كە بۆ شەڕی ناو شارەكان و دژه تیرۆر بەكار دێت.
قەناسی رۆبۆت لە لایەن كۆمپانیای Lobaev Arms روسی بۆ بەرھەمھێنانی قەناس دروستكراوە.
گوتەبێژی كۆمپانیا رایگەیاند رۆبۆتەكە بەسەر قاڵدرمە بەسەر دەكەوێت و لە پەنجەرەوە تەقە دەكات و بۆ شەڕی ناو شار و بەرنگاربوونەوەی تیرۆر دیزاین كراوە و توانایی چاوڕێكردنی 30 كاتژمێری ھەیە.
قەناسی رۆبۆت به شێوه‌ی نیوە ئۆتۆماتیك به گوله‌ی عه‌یاری 7.62 میلی مه‌تر ته‌قه دەكات و پاشان مه‌خزنه‌كه‌ی به 60 گوله پڕ ده‌كرێته‌وه و وه‌ك كلاشینكۆفیش ته‌قه ده‌كات و مه‌ودای ته‌قه‌كردنه‌كه‌شی 400 مه‌تره و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تایبه‌تمه‌ندی بالستی و پێوه‌ری له‌یزه‌ری به‌كار دهێنێت.
چه‌كی رۆبۆتی Minirex روسی توانایی خۆ رێكخستنه‌وه هه‌یه له مانگی ئاداری 2016 نمایشكراوه: