هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د ده‌ستگیركران
هه‌ده‌په: خه‌ڵكه‌كه‌مان مافی دیموكراتیكی خۆی به‌كار دێنن
K24 – هه‌ولێر
پارتی دیموكراتیكی گه‌لان-هه‌ده‌په داوای به په‌له ئازادكردنی گولتان كشاناك و فورات ئانلی هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئاماده ده‌كات.
هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه به فه‌رمانی داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئامه‌د بڕیاری ده‌ستگیركردنیان درا.
گولتان كشاناك له فڕۆكه‌خانه‌ی ئامه‌د و فورات ئانلی له ماڵی خۆی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیران.
له‌لایه‌كی تره‌وه سەباحەت تونجەل، ھاوسەرۆكی پارتی گه‌لانی دیموكراتیك-دەبەپە لە به‌رده‌م شارەوانی گەورەی ئامه‌د له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا به‌توندی ره‌خنه له ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د گرت و رایگه‌یاند ئاكەپە خواستەكانی گەلی كورد پێشێل دەكات و بەم ھێرشەی بۆ سەر شارەوانی گەورە، ھێرشی كردووەتە سەر ھەموو كورد.
هه‌ده‌په له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و شه‌رمه‌زار كردنی ده‌ستگیركردنی كشاناك و ئانلی داوای به په‌له ئازادكردنیان كرد و رایگه‌یاند خه‌ڵكه‌كه‌مان ئه‌م ره‌وشه قبووڵ ناكه‌ن و مافی دیموكراتیكی خۆیان به‌كار دێنن.
هه‌ده‌په له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و شه‌رمه‌زار كردنی ده‌ستگیركردنی كشاناك و ئانلی داوای به په‌له ئازادكردنیان كرد و رایگه‌یاند خه‌ڵكه‌كه‌مان ئه‌م ره‌وشه قبووڵ ناكه‌ن و مافی دیموكراتیكی خۆیان به‌كار دێنن و به # ئیراده‌ی خه‌ڵك ته‌سلیم نابێت، له تویته‌ر كه‌مپه‌ینێك رێكخستووه.