كوردستان 24 يه‌كه‌م ديمه‌نى رزگاركردنى حهمدانيه و به‌رتڵه ده‌گوازێته‌وه
وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵى ئاسمانى كوردستان 24 چووه ناو هه‌ر يه‌ك له شارۆچكه‌كانى به‌رتڵه و حه‌مدانييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵى ئاسمانى كوردستان 24 چووه ناو هه‌ر يه‌ك له شارۆچكه‌كانى به‌رتڵه و حه‌مدانييه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو شارۆچكه‌يه رزگار كران و هێزه ئه‌منييه‌كان به‌ره‌و سه‌نته‌رى شارۆچكه‌كان پێشڕهوييان كرد.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له حه‌مدانييه رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش شاره‌كه‌يان خاپوور كردووه و وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵ وێنه‌ى كڵێسه‌ى گه‌وره‌ى شاره‌كه‌ى گواسته‌وه كه له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه سووتێنرابوو.
هاوكات له به‌رتڵه‌ش هێزه ئه‌منييه‌كان سه‌رقاڵى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبه چێندراوه‌كانى داعشن.