یاریزانێكی مانچێسته‌ر سیتی شتێكی سه‌یر له‌ باره‌ی گواردیۆلا ئاشكرا ده‌كات

پیش یارییه‌كه‌ گواردیۆلا پلانێكی سه‌یری بۆ راگرتنی بارسێلۆنا داڕشتووه‌

كیڤن دی برۆین، ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ گواردیۆلا دوو رۆژ پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌ یه‌كی یاریزانه‌كان دانیشتووه‌ و گفتووگۆی له‌ باره‌ی خاڵه‌ لاوازه‌كانی یاریزانانی بارسێلۆنا كردووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 2 نۆڤێمبه‌ری 2016، دی برۆین له‌ لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات كه‌ گواردیۆلا بۆ ماوه‌ی نیوكاتژمێر به‌ جیا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانانی مانچێسته‌ر سیتی دانیشتووه‌ و ورد و درشتی خاڵه‌ لاواز و به‌هێزه‌كانی یاریزانانی بارسای شێكردۆته‌وه‌.

دی برۆین ده‌شڵێت: هیچ كاتێك به‌م شێوه‌یه‌ گواردیۆلا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردووین، هه‌موومانی دڵنیا كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی بن، شه‌وێكی خۆش له‌ دژی باشترین یانه‌ی جیهان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.

دی برۆین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌گه‌ر له‌ یاریگه‌ی كامپ نو، كلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێز به‌ كارتی سوور نه‌كرابایه‌ ده‌ره‌وه‌، ئێمه‌ دووچاری ئه‌م شكسته‌ گه‌وره‌یه‌ نه‌ده‌بووینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وكاتیش گواردیۆلا پلانێكی تۆكمه‌ی داڕشتبوو، به‌ڵام رووداوه‌كه‌ی براڤۆ هه‌موو شته‌كانی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌.

یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ مێژووی خۆیدا به‌ سه‌ركردایه‌تی پێپ گواردیۆلا له‌ یانه‌ی بارسێلۆنای برده‌وه‌، تا ئێستا 7 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتر كردووه‌، مانچێسته‌ر سیتی 4 شكست، 2 یه‌كسانبوون و 1 سه‌ركه‌وتن.

Fly Erbil Advertisment