سوپای عێراق ناوچه‌ی شه‌لالاتی به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فرقه‌ی 16ی لیوای 73ی سه‌ر به سوپای عێراق، كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌ی شهلالاتییان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ راگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی چه‌كدار جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24، له ئێستادا ناوچه گه‌شتیاری و بازرگانییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عێراق.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، شاری یاری و مۆڵ دیجله، كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌كه، به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش پردی شهلالاتیان بۆمبڕێژكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیته‌قێننه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا تیمی ئه‌ندازه‌ی سوپای عێراق، سه‌رقاڵی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبهكانه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا هێزه به‌شداره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ناوچه‌یه‌كی زۆرییان له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێناوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)