بەرھەم ساڵح: نابێ خۆمان بۆ كاندیدێكی ئەمریكا یەكلایی بكەینەوە
K24 - ھەولێر
بەرھەم ئەحمەد ساڵح، جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریكا بە کوردستان24 گوت: "ئەو ھەڵبژاردنە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ھەرێمی کوردستان دەبێت.
بەرھەم ساڵح گوتیشی: "نابێت کورد خۆی بۆ کاندیدێک یەکلایی بکەنەوە".
ئەمڕۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ھەر یەک لە دۆناڵد ترەمپ پاڵێوراوی پارتی کۆماری و ھیلاری کلینتۆن پاڵێوراوی پارتی دیموکرات، كاندین بۆ ئەم پۆستە و بە متمانەوە دەردەکەوەن. راپرسییەکانیش تا ئێستا لە گۆڕانی بەردەوامدان.