نهوهكانی دایكه عائیشهى "دایكی شههیدان" له ژیانێكی سهختدان
دوای شههیدبوونی باوكییان, یهكێكیان باری دهروونی تێكچوو، یهكێكیان له قوتابخانه هاتووهته دهرهوه و یهكێكیشیان كهوتووهته ژێرباری سهختی ژیان
K24 - سۆران:
دوای شەھید بوونی باوکی، مێرمنداڵێک لەتەمەنی چواردەساڵێدا ئەرکی بەخێوکردنی خێزانەکەی دەگرێتەئەستۆ و بەکاری حەمباڵی بژێوی ژیانی خێزانەکەی دابیندەکات، ئەو خێزانە بەھۆی سەختی ژیانیان دوو لە کچەکانیان لەبەر خوێندن ھێناوەتە دەرەوە و توانای بەکرێگرتنی خانووشیان نیيە.
ئەم مێرمنداڵە ناوی عوسمانەو تەمەنی شازدەسالانە، ئهو تهمهنی 14 ساڵ بوو كاتێك باوکی له كاتی ئازادكردنهوهی زوممار شههیدبوو، عوسمانى دواى باوكى, ئەرکی دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەی خانەوادەکەی کەوتەئەستۆ.
عوسمان ھەموو ڕۆژێک کاتژمێر چواری بەیانی بۆ کارکردن دیتە عەلوەی سۆران و نیوەڕۆیانیش دەڕواتەقوتابخانە.
دوای شەھید بوونی، مولود عوسمان, تەنھا 20 ھەزار دیناری لەدوای خۆیدا بۆ خانەوادەکەی جێھێشتووە، بۆیە ئەم خێزانە لەژیانێکی سەختدا دەژین، کوڕە گەورەی ئەو خێزانەش کەتەمەنی بیست ساڵانە لە دوای شەھیدبوونی باوکیەوە باری دەروونی تێکچووە و بە تەنھا لە ژوورێکدا ژیان بەسەر دەبات و ڕێگەش نادات ھیچ کەس بیبینێت.
یەکێک لەکچەکانی شەھید مەولود کەبەناچاری وازی لەخوێندن ھێناوە بەچاوی پڕ فرمێسکەوە دەڵێت حەزدەکەم بخوێنم, بەڵام سەختی ژیان ڕێگەم پێنادات.
شەھید مەولوود عوسمان لە25ى تشرينى یهكهم/ ئۆكتۆبهری 2014, لەگەڵ دووبرای دیکەی لەشەڕی ئازادکردنەوەی زومماردا شەھیدبوونە و بەھۆی شەھید بوونیشیان دایکە عائیشە, دایکی ئەو سێ شەھیدە نازناوی دایکی شەھیدانی کوردستانی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێبەخشرا.