ئەمریكا 200 ملیۆن دۆلار پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات
دوو لیوای پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكا پڕ چەك دەكرێن
K24 - ھەولێر
بەرێوەبەری ھەماھەنگی و پەیوەندیەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە ھەژار عومەر، تایبەت بە کوردستان24 راگەیاند، ئەمریکا بڕی 200 ملیۆن دۆلاری وەکو ھاوکاری پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ھاوکات دوو لیوای پێشمەرگەش لە لایەن ئەمریکا پرچەک دەکرێن و راھێنانیان پێدەکرێت.