نووره‌دین وه‌یسی: ترەمپ دەرفەتێکی باشتر لە بەردەم کێشەی کورد دەکاتەوە
ترەمپی ئێستا له ترەمپی به‌ر له هه‌ڵبژاردن جياوازه
K24 - واشنتن – ئه‌مه‌ریكا:
: نووره‌دین وه‌یسی، رۆژنامه‌نووسى کورد که له ئه‌مریکاوه چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد، رایگه‌یاند، سه‌رکه‌وتنی تره‌مپ، هاوشێوه‌ی سه‌رکه‌وتنی باراک ئۆباما له 2008، رۆژێکی مێژووییه و له لای زۆر که‌س چاوه‌ڕواننه‌کراویش بوو. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌شێکی زۆر له میدیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان پێیانوابوو تره‌مپ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت و ههڵمهتیشیان له دژی به‌رپا کرد، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ترامپ توانی سه‌رکه‌وتنی به‌هێز به‌ده‌ستبهێنێت. نووره‌دین وه‌یسی روونیشیکرده‌وه، ترامپ توانی دوای 8 ساڵ، کۆمارییه‌کان به هێزه‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که یه‌کێک ده‌بێت له سه‌رۆکه به‌هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌تایبه‌تیش که له کۆنگرێس وسێناتیش کۆمارییه‌کان زۆرینه‌ن، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که به‌شێک له سه‌رکرده دیاره‌کانی کۆمارییه‌کان، دژایه‌تی ئه‌و کاندیده‌یان ده‌کرد.
راشیگه‌یاند ئه‌زموونی دیموکراسی ئه‌مه‌ریکا ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌نده و له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌کان، هیلاری کلینتۆن و باراک ئۆباما، پیرۆزباییان له تره‌مپ کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی زۆر توندیشیان له‌کاتی کهمپەینی هه‌ڵبڕاردنه‌کان ئاراسته‌ی یه‌کتری ده‌کرد و سنووره‌کانیشیان تاڕاده‌یه‌ک به‌زاند.
ترەمپ دوای هه‌ڵبژاردن
سه‌باره‌ت به یه‌که‌م وتاری تره‌مپ، له دوای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که، نووره‌دین وه‌یسی روونیکرده‌وه، میدیای ئه‌مه‌ریکا وای نیشانده‌دا تره‌مپ که‌سێکی بازاڕییه و سه‌رشێته و بهکەڵكی سیاسه‌ت نایه‌ت ، به‌ڵام وتاره‌که‌ی دوێنێ شه‌وی تره‌مپ نیشانی‌دا که ئه‌و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌کدا هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، رایگه‌یاند، گۆڕانکارییه‌کی سهرنجرِاکیَش له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ناوچه‌که و هه‌رێمی کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش رووده‌دات.
نووره‌دین وه‌یسی، ئاماژه‌ى به دوو خاڵ کرد بۆ سه‌رکه‌وتنی تره‌مپ و رایگه‌یاند، زیاتر ده‌سته‌بژێرێکى سیاسى و کولتووری دژی تره‌مپ بوون، به‌ڵام خه‌ڵکی سه‌ر شه‌قام و سپی پێسته‌کان، زیاتر پشتگیریریی ترهمپییان کرد.
خاڵێکی دیکه بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کاندیده‌ی کۆمارییه‌کان، ئه‌وه‌بوو توانی ژیرانه پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری بقۆزێته‌وه که ئه‌مه‌ریکا پێشتر له‌م رووه‌وه نه‌رمی نواندووه.
هه‌روه‌ها له رووی ئابووریشه‌وه ترامپ توانی باوهرِ به‌ده‌نگده‌ران بکات که ئه‌و به‌حکومی ئه‌وه‌ی بازرگانێکی گه‌وره‌یه ده‌توانێت ئابووری ئه‌مه‌ریکا ببووژێنێته‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببات و گوتی: "ده‌کرێ بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریکا سوود له ئه‌زموونی ترامپ وه‌ربگیرێت.
کورد و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
له باره‌ی پرسی کورد و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا، نووره‌دین وه‌یسی رایگه‌یاند، ئه‌وه یه‌که‌مجاره دۆزی کورد به‌شێک بێت له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا، چ ترامپ و چ هیلاری، پشتگیری‌یان له کورد و پێشمه‌رگه کرد له دژی داعش، چ له باشوور و چ له رۆژئاوای کوردستان.
دووپاتیشیکرده‌وه، کۆمارییه‌کان مێژوویه‌کی باشتریان له‌گه‌ڵ کورد هه‌یه، هه‌رچی دیموکراته‌کانن راڕان و زوو بڕیار ناده‌ن ، به‌ڵام سیاسه‌تی کۆمارییه‌کان زیاتر له قازانجی کورد شکاوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا
گوتیشی: "کۆمارییه‌کان رۆڵییان له راگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له 91 و رووخاندنی رژێمی سه‌دام حوسێن له 2003 دا هه‌بوو، ناکرێ بڵێین گۆڕانکارییه‌کی زۆر تایبه‌ت بۆ کورد رووده‌دات، به‌ڵام سیاسه‌ته‌کانییان زیاتر له‌گه‌ڵ کورد ده‌گونجێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی کۆمارییه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی باشترییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، ره‌نگه ئه‌وانه جارێکی دیکه بێنه‌وه ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش به قازانجی کورد دهشکێتەوە.