16 چەكداری داعش لە باشیك كوژران
K24 – باشیك
مەسعوود محەمەد پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ 16 چەكداری داعش كە لەناو باشیك خۆیان شاردبووەوە، ویستویانە رابكەن، پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیانداوە بۆ ئەوەی رێگەی ھەڵاتن بكەنەوە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە لێیان ھاتوونەتە دەست سەرجەم چەكدارەكانی داعش كوژراون".
لیوا بەھرام عەریف یاسین فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە باشیك بە كوردستان24 راگەیاند: "لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنەوەی باشیك لەلایەن ھێزی پێشمەرگە ئەو چەكدارانە نەیانتوانیوە دەربچن، بەرەبەیان ئەمڕۆ وەك ھەوڵێك بۆ خۆ رزگاركردن پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیاندا، پێشمەرگە شكستی بەپیلانەكەیان ھێناوە و 13 چەكداریان كوشتو، 3 چەكداری دیكەش خۆیان تەقاندەوە".
دوای ئەوەی بۆ ماوەی 20 رۆژ ھێزی پێشمەرگە چەکدارانی داعشی لە باشیک گەمارۆدابوو، لە ئۆپەراسیۆنێكی ھێزەكانی پێشمەرگە رۆژی 7 ئەم مانگە تەواوی شارەدێی باشیك لە دەست چەكدارانی داعش رزگاركرا.