ژمارەیەك گومان لێكراو لە كەركووك دەستگیر دەكرێن

K24 – كەركووك

سۆران كامەران پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەكانی كەركووك بۆ گەڕان و دەستگیركردنی چەكدارانی داعش و گومان لێكراو و داواكراوان بەردەوامە و ژمارەیەك كەس دەستگیركراون".

عەقید دانیال بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك بە كوردستان24 راگەیاند: "لە دوای پەلامارەكەی داعش بۆناو كەركووك ھەوڵەكانمان چڕكردووەتە بۆ گەڕان بەدوای چەكدارانی داعش، ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن بۆ دەستگیركردن و لێكۆڵینەوە لەو كەسانەی كە گومان دەكرێت ھاوكاری داعشیان كردبێت یان ئەگەر ھەر داعش لەناو كەركووك مابێتەوە بەسزای بگەیەنین".

ئەوەشی خستەڕوو: "كۆمەڵێك كەس دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت".