به وێنه و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ترامپ ببینه
K24 - هه‌ولێر:
دوای هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ، به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌و وڵاته، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌یانگوت "ترامپ سه‌رۆكی ئێمه نییه".
هه‌ندێك له خۆپیشانده‌رانیش وێڕای هه‌ڵگرتنی ئه‌و درووشمانه، بووكه شووشه‌ی قژ پرته‌قاڵییان ده‌سووتاند، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ترامپ.
ترامپ له دوای ئۆباما، ده‌بێته 45همین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كه‌مێك به‌ر له ئێستاش به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، ترامپ به فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی، له نیویۆركه‌وه خۆی به‌ره‌و واشنتۆنی پایته‌خت به‌ڕێكه‌وت.
له نیویۆرك به هه‌زاران خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و تاوه‌ری ترامپ به‌ڕێكه‌وت و هێرشییاندهكرده سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ترامپ له دژی په‌نابه‌ران و مافی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیش، نزیكه‌ی 15 كه‌س ده‌ستگیركران.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خۆپیشاندانه‌كان هێمنانه بوون، به‌ڵام له ئۆكلاند و كالیفۆرنیا، خۆپیشانده‌ران كه‌وتنه شكاندنی شووشه‌ی چه‌ند شوێنێكی بازرگانی و پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به گازی فرمێسكرژێن بڵاوه‌ی به خۆپیشانده‌ران كرد.
خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی خێرای لۆس ئهنجلیسیان داخست، له شیكاگۆش به گوتنه‌وه‌ی درووشمی: "نا بۆ ترامپ، نا بۆ فاشییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا"، ده‌روازه‌ی تاوه‌ری ترامپییان داخست.
له پۆرتلاند و ئۆریگۆنیش، به شێوه‌یه‌كی كاتی، رێگه‌ی سه‌ره‌كی خێرای ویلایهتهكانییان به شێوه‌یه‌كی كاتی داخست.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران له فیلادلفیا، بۆستۆن، سیاتل، سان فرانسیسكۆ و چه‌ند شارێكی دیكه، له دژی ترامپ، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانییان سازكرد.
سه‌رچاوه: BBC
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)