ئاواره كریستیانه‌كان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه شوینه‌كانی خۆیان
پێشمه‌رگه ته‌واوی ناوچه كریستیاننشینهكانی ده‌شتی نه‌ینه‌وای ئازادكردووه‌ته‌وه كه پێی سپێردرابوون
K24 - هه‌ولێر:
تەواوی ناوچە كریستیانه‌كانی دەشتی نەینەوا، ئەوانەی بە پێشمەرگە سپێردرابوون ئازادکراون، ئێستاش لە لایەن پێشمەرگهوە لە مین و تەقەمەنی پاکدەکرێنەوە بۆ ئەوەی ئاواره كریستیانه‌كان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
ئاوارە كریستیانه‌كانیش دەڵێن مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی كوردستان، کەمتر لە ساڵێك ئەو بەڵێنەی ھێنایەجێ، کە رایگه‌یاندبوو دوای شنگال تەواوی ناوچە كرسيتياننشینەکان لە لایەن پێشمەرگەوە لە دەستی داعش دەردەھێندرێن.