به ڤیدیۆ: هاتنی ئاواره‌كان بۆ كه‌مپی حه‌سه‌ن شام به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولیر
به به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژانه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕ و پێكدادات تێدایه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاواره ده‌بن و له‌و كه‌مپانه نیشته‌جێ ده‌كرێن كه بۆ ئاواره نوێیه‌كانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری دروستكراوه.
كه‌مپی حه‌سه‌ن شام یه‌كێ له‌و كهمپانهیه كه رۆژانه ده‌یان و سه‌دان ئاواره روو تێ ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24، زه‌رده‌شت حه‌مید له‌ناو كه‌مپی حه‌سه‌ن شام، ره‌وشی ژیانی ئاواره‌كان و كه‌موكورتییه‌كانیان ده‌گوازێته‌وه.
هه‌ندێ له ئاواره‌كان ژیانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بۆ بینه‌رانی كوردستان24 ده‌گێڕنه‌وه.