گۆڕان له رێگهی پرۆژهیاسایهكهوه دهیهوێت بودجه بدرێته پارێزگاكان
ههرێمی كوردستان لهبهردهم مهترسی ههڵوهشانهوه دایه
K24 - بهغدا:
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەڕێگەی ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەکەوە دەیەوێت گۆڕانکاری لە بودجەی ھەرێمی كوردستان بکرێت لە چوارچیوەی بودجەی گشتی عێراقدا و لەئەگەری پابەندنەبوونی ھەرێمی كوردستان بە رێکكەوتنەکە بەغدا راستەوخۆ بودجە بۆ پارێزگاکان دابین بکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت پرۆژەکەیان ھەریەکە لەیەکێتی و کۆمەڵ پشتیوانیان لێدەکات کەئەوەیە ھەردوولا پابەندبکات بەڕێکكەوتنەکەوە و ئەگەر ھاتو ھەرێمی کوردستانیش پابەند نەبو ئەوا حکوومەتی ناوەندی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکان بکات و بودجەی پێبدات.
پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئەو پرۆژەیە ڕەتدەکاتەوە و پەرلەمانتارێکی بەھەڵوەشاندنەوەی ھەرێمی کوردستان دەزانێت پێشی وانیە ئەو پرۆژەیە جێبەجێبکرێت, دەشڵێت پێویستە ھەمووان لەبەغدا یەکبگرین بۆئەوەی فشاربخەینە سەر حکوومەتی عێراق بودجەی ھەرێم بدات, نەک ھەوڵی ئەوەبدەین مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگایەك بکرێت.
بودجەی ساڵی 2017ی گشتی عێراق ھەمان بودجەی ساڵی ڕابردووە ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردانەکراوە لەئێستادا لەپەرلەمانەو خوێندنەوەی دووەمیشی کۆتای پێھاتوە تەنیا بۆچونی ئەولیژنەیە ماوە کە تیبینی و کەموکوڕیەکانی دیاریبکات بۆئەوەی دەنگدانی کۆتای لەسەربکرێت , بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ھەروەھا بودجەی ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوەی ساڵانی ڕابردو لەسەدا 17 دانراوە پەیوەستکراوە بە پابەندبونی ھەناردەکردن ڕادەستکردنی 550 ھەزاربەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە بەغدا.