مامۆستایانی دەڤەری راپەرین بڕیار دەدەن
K24 – رانیە
ئاراز ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 لە رانیە رایگەیاند: "لەبارەی دەستپێكردنەوەی دەوام و شكاندنی بایكۆت لە دەڤەری راپەڕین ژمارەیەك لە مامۆستایانی ناوچەكە لە قەزای رانیە لە كۆبوونەوەدان دوای كۆبوونەوە بڕیاردەدەن كە دەوام دەست پێدەكرێتەوە یان نا".
ئەمە لە كاتێكدایە ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دژی سیستمی پاشەكەوت و دواكەوتنی مووچە، تا ئێستا پڕۆسەی خوێندن بەڕێوە نەچووە و قوتابیان بێبەشن لە خوێندن، بڕیارە كە ئەمڕۆ مامۆستایان بایكۆت بشكێنن، بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرانمان دەرگای بەشێك لە قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كراوەتەوە.