به‌ ڤیدیۆ راكردنی خۆكوژێكی داعش ببینە

K24 – ھەولێر

خۆكوژێكی داعش پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ته‌قه‌ی هێزه‌كانی دیكه‌ی سوریا سه‌ر به‌ توركیا، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێڵێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێ ده‌كه‌ن، بە پێ را دەكات و رزگاری ده‌بێت.

رووداوه‌كه‌ له‌ باكووری حه‌له‌ب رووداوه‌، خۆكوژه‌كه‌ی داعش پاش ئه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌بێته‌ ئامانجی چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ كار ده‌كه‌وێت و دواتر به‌ پێ‌ را ده‌كات.

خۆكوژەكەی داعش هه‌رچه‌نده‌ راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته‌ بەر تەقە، بەڵام وا دیارە رزگاری بووە، بە بێ ئەوەی گوللـەیه‌كی به‌ر كه‌وتبێت.