ئاوارهیهكى مووسڵ بهدوای كوڕه كوردێكی فهیلیدا دهگهڕێت كه له ئهنفال رزگاریكردووه
چیرۆكی رزگاركردنی ئهو منداڵه بخوێنهوه
K24 - ههولێر:
ئوم رەحیل یەكێكە لەو ئاوارانەی بە ھۆی ھێرشی داعشەوە روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە و لە كەمپی حەسن شام گیرساوەتەوە, ئەو جگە لە چیرۆكی ئاوارە بوونەكەی وئەو كارەساتانەی كە بە دەست داعشەوە بە سەریان ھاتووە, چیرۆكی منداڵێكی كوردی بۆ باس كردین كە كاتی خۆی لە دەست بەعسيیەكان رزگاری كردووە.
ئێستەش ھیوادارە ئەو منداڵە بدۆزێتەوە, وەك باسیش دەكات منداڵەكە كور بووە و تەمەنی لە نیوان 6 بۆ 7 ساڵ بووە.
ئوم رەحێل حەمزە، كه ئێستا له كامپی حهسهن شام گیرساوهتهوه، دهڵێت: "رۆژێكیان بەعس ھاتن بۆ ماڵمان و داوایان لە دایكم كرد بچێت لەگەڵیان بۆ ئەوەی خوا حافیزی لە ئامۆزاكەی بكات لە ژوووری سێدارە ،منیش لەگەڵ دایكم چووم و لەوێ چوینە نوگرە سەلمان، لەو كاتە دا سەدام كوردە فەیلییەكانی دەردەكرد بە تۆمەتی ئەوەی پاشكۆی ئێرانن، لەوێ ژنێكم دی كە بە زمانێكی دیكە قسەی دەكرد و ئەو ژنە منداڵەكەی خۆی دا بە من و گوتی منداڵەكەم لێ وەربگرە ئەگینا ئەویش دەكوژن لە گەڵ دایكم خۆمان وا دەرخست منداڵی خۆمانە, منداڵەكەمان بردە دەرەوە و دامانە دەست شۆفێری تاكسییەك وتمان بیگەیەنە بەغدا و لەوێ بازرگانی تووتنەكان زۆرینەیان كوردن بیدە ئەوان".
پاش ئەم رووداوە بەعسیەكان دەزانن كە ھاوكاری منداڵە كوردەكەی كردووە، ئوم رەحیل دەیخەنە زیندانەوە ودەستدرێژی دەكرێتە سەری و ئەشكەنجەی دەدەن كە تا ئێستاش ئاسەوارەكەی بە جەستەیەوە دیارە.
لە ئێستادا ئوم رەحیل ئاواتە خوازە بتوانێت لە رێگەی كوردستان 24 وە ئەو منداڵە بدۆزێتەوە كە وەك برینەكانی سەر لەشی بووە بە بەشێك لە ژیانی.