به ڤیدیۆ: ئه‌ردۆغان به تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له گوله‌ن ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به به‌رزكردنه‌وه‌ی نووسراو له به‌رامبه‌ر ماڵی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له پێنسیلڤانیای ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڤیدیۆیه‌كی ئه‌نادۆل، لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان و حكومه‌تی توركیا چه‌ند رۆژێك پاش سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، چه‌ندین نووسراوی دیكه‌یان له نزیك ماڵی گوله‌ن هه‌ڵواسیوه كه تێیاندا نووسراوه: "تره‌مپ بۆت دێت، فه‌تۆ گوله‌ن".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له شه‌وی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی لێ‌كرد و گوتیشی بانگهێشتی تره‌مپم كرد بۆ سه‌ردانكردنی توركیا، كه بیركردنه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ پرسی سوریا هاوشێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌یه".