بە ڤیدیۆ..پێشمەرگە دەستی بەسەر كارگەی دروستكردنی مووشەكی داعش داگرت
K24 – باشیك
لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین ھێزەكانی پێشمەرگە لە شارەدێی باشیك دەستیان بەسەر كارگەی دروستكردنی مووشەك داگرت كە داعش لەوێوە خۆیان مووشەكیان دروستكردووە.
ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 لە باشیك رایگەیاند: "لە ھەڵمەتی گەڕان و پشكنین لە باشیك پێشمەرگە كۆمەڵێك دەستكەوتی ھەیە یەكێك لەو دەستكەوتانە كارگەیەكی دروستكردنی مووشەكی دوورھاوێژە".
لەبارەی رەوشی باشیك لیوا بەھرام عەریف یاسین فەرماندەی پێشمەرگە لە باشیك بە كوردستان24 گوت: "باشیك بەتەواوی لەلایەن ھێز پێشمەرگە پاككراوەتەوە و ئەمنیەت و ئاسایشی تەواو لە باشیك بەرقرارە".