خه‌سرۆ گۆران: سياسه‌تى په‌نابردنه به‌ر به‌غدا پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه
ده‌بێت ته‌واوی مامه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بێت نه‌ك پارێزگاكان.
K24 – هه‌ولێر:
خه‌سرۆ گۆران سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌ن و په‌رله‌مانتارانه‌ی دایه‌وه كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی پارێزگاكانه‌وه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت و گووتی: ئه‌و هه‌نگاوه بۆ وروژاندنی شه‌قام و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه.
خه‌سرۆ گۆران راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی ده‌ستوور هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێت ته‌واوی مامه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بێت نه‌ك پارێزگاكان.