بە ڤیدیۆ..خێزانە کرستیانەکان دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان
K24 - قەرەقۆش
ھەر لەگەڵ رزگارکردنی ناوچەکانی دەوروبەری مووسڵ لە بندەستی داعش، خێزانە کریستیانەکان کە پێشتر لە ترسی داعش لە زێدی خۆیان رایان كردبوو ئێستا دەگەڕێنەوە ناوچەكانیان، قەرەقۆش یەکێکە لەو ناوچانە کە ژمارەیەکی زۆر خێزان تا ئێستا گەڕاونەتەوە ھەرچەندە بەشێکی زۆر لە خانووەکانیان وێران بووە و موڵک و ماڵیشیان تاڵان کراوە.