وردهكارى پێشڕهوييهكانى سوپاى عێراق بهرهو مووسڵ
تونراوە پێشڕەوی بەرەو گەڕەکەکانی ئینتیسار، جەدیدە، موفتی، شەیما، سەلام و یونس سەبعاوی بکرێت.
K24 – ههولێر:
پێشڕەوی هێزە عێراقییەکان لە ناو گەڕەکەکانی مووسڵ بەردەوامە و تونراوە پێشڕەوی بەرەو گەڕەکەکانی ئینتیسار، جەدیدە، موفتی، شەیما، سەلام و یونس سەبعاوی بکرێت.
لە بەرەی رۆژهەڵاتیشەوە، هێزە عێراقییەکان توانییان بگەنه گەڕەکەکانی عەدەن و بەکر و ناوچەکانی ئۆربەجییە و کەرکوکلی بەتەواوی کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
هاوکات، حەشدی شەعبی قۆناغی سێیەمی هێرشەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی رۆژئاوای موسڵ راگەیاند، توانی رێگای نێوان حەزەر و عەدائیە کۆنترۆڵ بکات.