نه‌جمه‌دين كه‌ريم: چوونه‌وه بۆ به‌غدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات
نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، بەغدا ھیچ پارەیەک نانێرێت
K24 – هه‌ولێر:
نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، بەغدا ھیچ پارەیەک نانێرێت و چوونەوە بۆ بەغدا کێشەکان چارەسەر ناکات. وتیشی من مامەڵەم لەگەڵ بەغدا کردووە و دەزانم چارەسەر کردنی کێشەکان لە ھەرێمی کوردستان باشترە لە گەڕانەوە بۆ بەغدا.
پارێزگاری کەرکووك لە پانێڵێکدا لە واشنتۆن سەبارەت بە پێکەوە ژیان لە کەرکووك و موسڵ دوای داعش، ئاماژەی بەوەدا بەدرێژایی ئەمساڵ ھیچ بوودجەیەک لە بەغداوە بۆ کەرکووك نەنێردراوە.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى، نه‌جمه‌دين كه‌ريم وتى: سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ عه‌بادى پرسى سه‌ربه‌خۆيى باسكردووه و ئه‌مريكاش پێشوازى له سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى بۆ به‌غدا كردووه.