خێزانێك شەش كوڕ دەنێرێتە بەرەكانی شەڕ
یەكێكیان بە سەختی برینداربووە
K24 - چۆمان
خێزانێکی دانیشتووی چۆمان لەسنووری پارێزگای ھەولێر لە کۆی حەوت کوڕ شەشیان پێشمەرگەن و یەکێک لەو پێشمەرگانە لەبەری باشیک لە 20/10/2016، بەسەختی برینداربووە، برینداربوونێک کە سەیرکردنی وێنەکانیشی ئاسان نیە و خێزان و کەسوکاریشی چاوەڕێی شەھیدبوونی بوونە، بەڵام ئێستا ئەو پێشمەرگە بریندارە باری تەندروستی جێگیرەو پەلەیەتی برینەکانی ساڕێژببن، بەڵام ساڕێژبوونێک بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بچێتەوە بەرەکانی شەڕ.