ژمارەی پۆلیس لە قەزا و ناحییەكان كەم دەكرێتەوە
K24 – كەركووك
بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەی پۆلیس لە قەزا و ناحییەكانی ئەو پارێزگایە كەمدەكرێتەوە، بەشێك لە ھاووڵاتیان و دەزگا ئەمنییەكانی ئەو پارێزگایەش بڕیارەكە رەت دەكەنەوە.
ھەرچەندە لە شاری کەرکووک 18 دەزگای ئەمنی و نزیکەی 10 ھەزار پۆلیس بوونیان ھەیە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پێی بڕیارێک ژمارەی پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک کە 1500 پۆلیسن بۆ نیوە کەمکردەوە و بڕیاریداوە لە چوارچێوەی ھێزێکی دیکە کۆیان بکاتەوە، بڕیارەکەی بەغدا ھەرچەندە ھاوڵاتییانی قەزاو ناحییەکان و بەشێک لە دەزگا ئەمنییەکان و ئەنجوومەنی پارێزگا رەتییان کردەوە، بەڵام فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت: "پابەند دەبین بەو بڕیارە".