به ڤیدۆ: ناڵه و گریانی سه‌ربازێكی عێراقی دوای دۆزینه‌وه‌ی دایكی
له ناو كاروانی ئاواره‌كاندی موسڵدا دایكی ده‌دۆزێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕ و داگیركاری داعش، زۆر دایكی له بینینی كوڕه‌كه‌ی بێبه‌ش كرد،زۆرێك له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو ته‌نانه‌ت هه‌واڵێكیان له كوڕه‌كانیان نه‌بوو،داعش دوای داگیركردنی موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌ده‌كوشت كه به نه‌یاری خۆی ده‌زانین،به‌ڵكو زۆرێك له دایك و منداڵه‌كانیشی له یه‌كتر دابڕی.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ئه‌و شاره‌ی داعش پێش زیاتر له دوو ساڵ داگیریكرد و دیوارێكی ئاگرینی به ده‌وردا كێشا، خه‌ریكه پێ ده‌نێته مانگێك،هێزه عێراقییه‌كان پێشڕه‌وییان كردووه و سه‌ربازه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان،به‌شێك له‌و سه‌ربازانه خه‌ڵكی ئه‌و شار و پارێزگایه‌ن و له ده‌رگای ماڵه‌كانیان نزیك بوونه‌ته‌وه.
سه‌عد سه‌ربازێكی عێراقییه و یه‌كێكه له‌وانه‌ی زیاتر له دوو ساڵه دایك و كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌بینیووه،له ناكاو ده‌بیستێت دایكی له ناو كاروانی ئاواره‌كانی موسڵدایه و له ئاگری شه‌ڕ ده‌رباز بووه،سه‌عد خۆی به ناو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا ده‌كات و وه‌ك ساوا‌یه‌كی له دایك بڕاو به‌دوای ئامێزی دایكی‌دا وێڵه و به دۆزینه‌وه‌ی له ناو یه‌كێك له پاسه‌كاندا،ناڵه و گریانی دووری سه‌عد دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی به دایكی هه‌موو ئاواره‌كانی دیكه له فرمێسكی خۆشی هه‌ڵده‌كێشێ.
سه‌عد یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌و سه‌ربازه عێراقییه هه‌ن تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكیان له كه‌سوكاریان نییه.