نەجمەددین کەریم: بەغدا دەخوازێت ئیدارەی کوردی لە کەرکووک لاواز بکات

"دابڕینی ھەر پارچەیەک لە ھەرێمی کوردستان خراپە"

K24 - واشنتن

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە میانی سەردانێکیدا بۆ ئەمریکا و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، لەبارەی کێشەی بوودجەی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ھەوڵدان بۆ دابڕاندنی ھەر پارچەیەکی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان کارێکی زۆر خراپە.

گوتیشی، حکوومەتی عێراق ئامادەیە ھەموو ھەوڵێک بدات تاوەکوو ئیدارەی کوردی لە کەرکووک سەرکەوتوو نەبێت.