مه‌حموود داود، یاریزانی بروسیا مونشنگلادباخ له‌گه‌ڵ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی
"به‌م نزیكانه یاریزانێكی كورد له پێكهاته‌ی لیڤه‌رپوول ده‌بینرێت"
یانه‌كانی دۆرتمۆند و یوڤێنتۆس هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن

یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی و دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی كورد كێبڕكێیانه، یانه‌كه‌شی له پێناو سوودوه‌رگرتن له‌م گرێبه‌سته گه‌وره‌ی كه پێشكه‌شی كراوه رازیبووه ده‌ستبه‌رداری یاریزانه كورده‌كه‌ی بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 15 نۆڤێمبه‌ری 2016، یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ دووه‌مینجار به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی مه‌حموود داودی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی بروسیا مونشنگلادباخ دێته سه‌رهێڵ.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆسیش هه‌مان خواستی گواستنه‌وه‌ی مه‌حموود داودی هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بروسیا مونشنگلادباخ به داوایه‌كه‌ی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ڕازیبووه كه ئاماده‌یه نووری شاهینی یاریزانی یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ 12 ملیۆن پاوه‌ند له پێناو ده‌ستبه‌رداربوون له مه‌حمموود داود بداته بروسیا مونشنگلادباخ.
پێگه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانیاش هه‌واڵێكی تایبه‌ت داهاتووی مه‌حموود داواد خستۆته ڕوو، كه تێیدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و یوڤێنتۆس هه‌ریه‌كه‌یان بڕی 26 ملیۆن پاوه‌ندیان پێشكه‌شی یاریزانه به ڕه‌سه‌ن كورده‌كه‌ی مونشنگلادباخ كردووه، به‌ڵام چوونی ئه‌م یاریزانه بۆ لیڤه‌رپوول به نزیكتر ده‌زانرێت.
مه‌حموود داود، كوردی رۆژئاوای كوردستانه، له 2010ـه‌وه یاری بۆ بورسیا مونشنگلادباخ ده‌كات و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی ئه‌ڵمانیایش كراوه، دوو وه‌رزیشه له‌سه‌ریه‌ك به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له چامپیۆنز لیگ به‌شداره، هه‌ڵبه‌ت بۆته چاوتێبڕینی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره، ماوه‌كانی رابردووش میدیاكانی بریتانیا ناوی ئه‌و یاریزانه‌یان به یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و مانچێسته‌ر سیتی و بایرن میونشن به‌ست بووه‌وه، داود پێشتر به هۆی بارودۆخی خراپی ره‌وشی سیاسی و ئابووری پارچه‌كانی كوردستان، رۆژئاوای كوردستانی به‌ره‌و ئه‌ورووپا جێهێشتووه.
