ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ره‌وشی مه‌یدانی جه‌نگی موسڵیان راگه‌یاند
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
جۆن دۆریان گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌ند به‌رده‌وامین له هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان تا بتوانن ئاڵای عێراق له ناو شاری موسڵدا به‌رز بكه‌نه‌وه.
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش كه له بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره سازدرا، هه‌ر یه‌كه له جۆن دۆریان گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌ڵگورد حیكمه‌ت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه سازكرا،به‌شداربووانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه دواین ره‌وشی مه‌یدانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی موسڵیان بۆ میدیاكان خسته‌روو.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پلانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و پاڵپشتی له هێزه‌كانی عێراقیش ده‌كات له به‌ره‌كانی شه‌ڕی موسڵ.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند" فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی چڕ كردووه و تا ئێستا "4000" بۆمبیان ئاراسته‌ی مۆڵگه و چه‌كدارانی داعش كردووه و "59" ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ته‌قێنراوه‌ته‌وه و "80" تونێلی ئه‌و گروپه كۆنترۆڵكراوه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش گوتی" ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ به‌رده‌وامه و گرنگ لای هێزه عێراقییه‌كان پاراستنی گیانی خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق نزیكه‌ی "900" جار بۆردوومانی مۆڵگه و به‌ره‌كانی شه‌ڕی داعشی كردووه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا به‌شداریكرد و ئاماژه‌یان به رۆڵی یه‌كه تایبه‌ته‌كانی سوپا به تایبه‌تی فیرقه‌ی نۆی زرێپۆشدا كه رۆڵێكی گرنگیان له شه‌ڕه‌كاندا هه‌یه و له به‌ره‌ی باكووری شاری موسڵ توانراوه 250 چه‌كداری داعش بكوژن.