كوردستان24 دیمەنەكانی ناو مووسڵ دەگوازێتەوە
K24 – مووسڵ
دوای ئەوەی كە چەند گەڕەكێكی شاری مووسڵ لە دەستی داعش رزگاركران، تۆڕی پەیامنێرانی كوردستان24، بۆ گێڕانەوەی چیرۆكەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش و گەیاندنی داوای خەڵك و پێشاندانی دیمەنەكان چوونە ناو گەڕەكانی مووسڵ، وەك لە گرتە ڤیدیۆكان دەردەكەوێت خەڵكی مووسڵ جگە لە خۆشحاڵیان بۆ رزگاربوونیان لە دەستی داعش داواش دەكەن ھاوكاری مرۆییان پێبگات.