چیڕۆکی ئەو کچ و کوڕانەی لە ژێر دەستەڵاتی داعش ھاوسەرگیریان کردووە
K24 - حەسەن شام
کوڕ و کچێک کە لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعشدا ژیانی ھاوسەرگیرییان پێکھێناوە، چیرۆکی چۆنێتی ئەو ھاوسەرگیرییە بۆ کوردستان24 دەگێڕنەوە، بووک و زاوا دەڵێن، ئەگەر بە دڵی ئەوانیان نەکردایە لەگەڵ شاھیدەکانیان گیانیان لە دەستدەدا. ئەوان خوازیاری ئەوەن گرێبەستی ھاوسەرگیریان کە مۆری داعشی پێوەیە بگۆڕن و بیروەرییە تاڵەکانیان لە گەڵیدا لەبیر بکەن.