سه‌ركه‌وتنى ترامپ و 8 پێشبينى ديكه‌ى فيلم كارتۆنى سيمپسۆن به‌ديهاتوون
16 ساڵ پێشبينى سه‌ركه‌وتنى ترامپى كردبوو.
K24 – هه‌ولێر:
فيلم كارتۆنى خێزانى سيمپسۆنى ئه‌مريكايى بووه‌ته جێى بايه‌خ و سه‌رنج له ئاستى ناوه‌نده ميدياييه‌كانى جيهان، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى به‌ر له 16 ساڵ پێشبينى سه‌ركه‌وتنى ترامپى كردبوو.
سه‌ركه‌وتنى ترامپ ته‌نيا پێشبينى بهديهاتووى ئه‌و فيلم كارتۆنه نييه، به‌ڵكو 8 پێشبينى ديكه‌ى ناو ئه‌و فيلم كارتۆنه به‌ديهاتوون.
ديارترين ئه‌و پێشبينيانهى به‌ديهاتوون:
پێكانى نيمار:
له نيسان/ ئه‌پريلى 2014دا واته پێش ده‌ستپێكردنى يارييه‌كانى جامى جيهانى، ياريزانى برازيلى ديڤۆ هاوشێوه‌ى نيمار پێشتر له ناوچه‌ى سزا پێكرا. به‌ڵام جێى سه‌رنجه به هه‌مان شێوه له تهمموز/ يۆليۆى 2014 نيمار له مۆنديالى برازيل پێكرا.
ئاڵاى شۆڕش له سووريا
له ئه‌ڵقه‌يه‌كى فيلم كارتۆنه‌كه‌دا كه له 2001 به‌رهه‌مهێنراوه، ئاڵاى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ده‌رده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر يه‌كێك له ئۆتۆمبێلى چه‌كداره‌كان دانراوه كه هه‌ريه‌كه‌يان جۆره جلوبه‌رگێكى هاوشێوه‌ى جلوبه‌رگى ئێستاى چه‌كدارانى سووريايان له‌به‌ره.
له 2014دا بێژه‌رێكى ميسرى ئه‌وه‌ى بڵاوكردبوويه‌وه، كه ئه‌وه‌ى له سووريا رووده‌دات پێشتر له لايه‌ن ئه‌مريكاوه پيلانى بۆ دانراوه.

گۆشتى ئه‌سپ:
له ساڵى 1994دا له ئه‌ڵقه‌يه‌كى فيلم كارتۆنه‌كه‌دا ژنێك گۆشتى ئه‌سپ ده‌كاته ناو خواردنى قوتابيانى قوتابخانه‌ى سپرينگفيڵدى سه‌ره‌تاييه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خواردنه‌كه به‌شيان بكات.
له ئێستادا راپۆرته ميدياييهكان باس له‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ندێك قوتابخانه گۆشتى ئه‌سپ كراوه‌ته ناو خواردنى قوتابيانى سه‌ره‌تاييه‌وه.

كۆچى دوايى گۆرانيبێژى جيهانى برنس:
له يه‌كێك له‌و ئهڵقانهى له 2008 په‌خشكراوه، پێشبينى مردنى گۆرانيبێژى جيهانى برنس كراوه له‌سه‌ر ده‌ستى پاڵه‌وانى زنجيره فيلم كارتۆنه‌كه هومر سيمپسۆن و ئه‌و رسته به‌ناو بانگه ده‌ڵێته‌وه كه "به‌داخه‌وه ئه‌ستێره‌كان ئه‌وه ناكه‌ن كه ده‌مانه‌وێت".
دواى هه‌شت ساڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و فيلم كارتۆنه برنس له 2016دا مرد و تا ئێستا هۆكارى مردنى ئاشكرا نه‌كراوه.
ده‌نگۆى ئه‌وه له ئارادايه برنس به هۆى ئه‌وه‌وه كوژرابێت كه پيلانێكى ئاشكرا كردبوو، تێيدا وتبووى ئه‌مريكا مادده‌ى كيميايى به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌ڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ زيادبوونى ژماره‌ى دانيشتوان دابنێت.

گه‌نده‌ڵى فيفا:
له ئه‌ڵقه‌يه‌كى فيلم كارتۆنه‌كه كه له 2014 به‌رهه‌مهێنراوه، پێشبينى ئاشكرابوونى گه‌نده‌ڵى ناو فيفا و ده‌ستگيركردنى به‌رپرسانى يه‌كێتييه‌كه كراوه.
دواى ساڵێك له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌ڵقه‌ى فيلم كارتۆنه‌كه، دۆسيه‌ى گه‌نده‌ڵى فيفا له ميديادا بڵاو بوويه‌وه و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى يه‌كێتييه‌كه له‌وانه جۆزێڤ پلاتهرى سه‌رۆكى فيفا و مێشێل پلاتينى سه‌رۆكى يه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا ده‌ستگيركران.

ماسى سێ چاو:
له ساڵى 1990 ئه‌ڵقه‌يه‌كى كارتۆنه‌كه به ناوى (دوو ئۆتۆمبێل بۆ هه‌ر گه‌راجێك و 3 چاو بۆ هه‌ر ماسييه‌ك) بڵاوكرايه‌وه و تێيدا پێشبينى ئه‌وه كرابوو، به هۆى كاريگه‌رى دزه‌كردنى تيشك و پاشماوه‌كانى ناووكييه‌وه له‌سه‌ر ژينگه بوونه‌وه‌رى شێواو له‌دايكده‌بن.
له 2011 دا زانايان توانيان جۆره ماسييه‌ك بدۆزنه‌وه كه 3 چاوى هه‌بوو، ئه‌و ماسييانه له حهزانێكى ئاو له ئه‌رجه‌نتين دۆزرانه‌وه كه ئه‌و ئاوه بۆ وێستگه‌ى ناووكى (Córdoba)ى ئه‌رجه‌نتين به‌كارده‌هێنرا.
ڤيديۆ كۆڵ:
له 1995دا ئه‌ڵقه‌يه‌كى كارتۆنه‌كه به‌ناوى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيرى ليزا، په‌خشكرا، تێيدا ليزا و مارجى له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه به‌يه‌كه‌وه قسه‌يان ده‌كرد و تهلهفۆنهكهيان ڤيديۆى بۆ زياد كرابوو.
ئه‌مه‌ش زۆر پێش ئه‌وه بوو داهێنان له‌و بواره بكرێت.

مۆبايلى له‌مس:
له ئهڵقهيهكدا كه ساڵى 1994 به‌رهه‌مهێنراوه، به ناونيشانى ليزا له‌سه‌ر به‌فر، تێيدا دۆڵف ده‌ركه‌وێت كه تێبينييه‌كانى له باره‌ى تيۆرى سێوه‌كه‌ى نيوتنهوه له‌سه‌ر ئادگارنامهيهكى ئه‌ليكترۆنى كه درووشمى كۆمپانياى ئه‌پڵى بۆ ئه‌ليكترۆنى له‌سه‌ره ده‌نووسێت.
جێى سه‌رنجه ئه‌و كاته شۆڕشى مۆبايل و په‌يوه‌ندى ئه‌ليكترۆنى به‌و جۆره له‌دايك نه‌بووبوو. ته‌نانه‌ت كۆمپانياى ئه‌پڵ هێشتا رووى نه‌كردبووه بوارى ته‌له‌فۆن و په‌يوه‌ندييه‌كان.
