به‌هۆی ئه‌م وێنه‌یه ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی گله‌یی له شاره‌وانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
وێنه و ڤیدیۆ.. كاره ناوازه‌كانی ژاپۆن سه‌رنجی جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌فته‌ی رابردوو، به‌هۆی رۆچوونی زه‌وییه‌وه، چاڵێكی گه‌وره، به تیره‌ی 30 مه‌تر و قووڵی 15 مه‌تر، له چوارڕیانێكی شاری فۆكۆیۆكای ژاپۆن درووستبوو، تیمه‌كانی شاره‌وانی به ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته چاكییانكردهوه و جارێكی دیكه بۆ هاتووچۆكردنی شۆفێران، رێگه‌كه كرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌م وێنانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئه‌م وێنه‌یه‌ی ژاپۆن بووه‌ته شه‌رمه بۆ شاره‌وانییه‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌رپه‌رشتی چاككردنه‌وه‌ی رێگه‌كان ده‌كه‌ن".
تیمه‌كانی چاككردنه‌وه، شه‌و و رۆژ به‌بێ وه‌ستان كارییان له چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و چاڵه‌دا كردووه، خه‌ڵكیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌رسوڕمانی خۆیان نیشانداوه له خێرا ته‌واوكردنی ئه‌و كاره و كردنه‌وه شه‌قامه‌كه به رووی شۆفێرندا.
وێرای زوو ته‌واو كردنی كاره‌كه‌ش، سۆیچیرۆ تاكاشیما، شاره‌داری فۆكۆیۆكا، له به‌رامبه‌ر بێزاركردنی خه‌ڵك، داوای لێبوردنی كرد.
تاكاشیما له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان گوتی: "زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ی درووستبوو".
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كه‌ش، رایانگه‌یاند، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌و چاڵه گه‌وره‌یه پڕده‌كرێته‌وه.
وێڕای كاركردن له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كه، پێشتر بۆڕی گاز، هێلی ته‌له‌فۆن، ئاو و ئاوه‌ڕۆ كارییان له‌سه‌ر كراوه و له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا چاككراونه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)