له ميحوه‌رى ناوه‌ران 125 خێزانى ئاواره خۆيان گهيانده سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه
بووه سه‌ره‌تايه‌كى نوێ بۆ كۆچڕه‌وى سه‌دان و هه‌زاران خێزان به‌ره‌و رووى هه‌رێمى كوردستان.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌ستپێكى شه‌ڕى مووسڵ وه‌ك ئه‌وه‌ى چاوهڕواندهكرا، بووه سه‌ره‌تايه‌كى نوێ بۆ كۆچڕه‌وى سه‌دان و هه‌زاران خێزان به‌ره‌و رووى هه‌رێمى كوردستان.
هێزى پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ به‌رده‌وامه له به‌ده‌مه‌وه‌چوون و هاوكاريكردنى ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ى له مووسڵه‌وه رهو ده‌كه‌ن و خۆيان ده‌ده‌نه په‌ناى هێزى پێشمه‌رگه.
سه‌عيد سيدهرى به‌رپرسى راگه‌ياندنى ليواى 3ى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 125 خێزانى ديكه گه‌يشتنه سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى ناوه‌ران و به‌و په‌ڕى لهخۆبردوويهوه هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى پێشوازى له ئاواره‌كان كرد و فرياگوزارى سه‌ره‌تايى و پێداويستيه ههنووكهييهكانيان بۆ دابينكرا.
گوتيشى: له رووى ته‌ندرووستى و خواردن و دابينكردنى شوێنى ئارام بۆ ئاواره‌كان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پێشمه‌رگه هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ و له به‌رامبه‌ريشدا ئاواره‌كان سوپاسگوزارى خۆيان ده‌ربڕيوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، 3 منداڵ له ريزى ئه‌و 125 خێزانه به بێ كه‌سوكار و دايك و باوك بوون و تا ئێستا هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى چاره‌نووسى خێزانه‌كانيان نه‌زانراوه كه له به‌رده‌ستى داعش بوونه.