منداڵانی له دایكبوونی ژێر ده‌ستی داعش.. بێ ناسنامه و به‌ڵگه‌ی فه‌رمین
به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانییان هه‌بێت سزا ده‌درێن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و منداڵانه‌ی كه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعش له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له سنووری پارێزگای موسڵ له‌دایكبوونه، هیچ ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تۆماركراوی فهرمیيان بۆ نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته كێشه له‌به‌رده‌م چه‌ندین مامه‌ڵه‌ی ئیداری بۆ ئه‌و منداڵانه.
ئاماری ته‌واویش له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه نازانرێت, به‌شێك له خێزانی ئه‌و منداڵانه‌ش له كه‌مپی دیبه‌گه باس له‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن.