هه‌ڵوێستی به‌غدا له باره‌ی دابینكردنی بودجه بۆ پارێزگاكان
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی عه‌بادی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كان له باره‌ی نه‌وت، پێشنیازیكرد به‌غدا، بودجه بۆ پارێزگاكان دابینبكات، ئه‌مه‌ش بۆچوونی جیاوازی لایه‌نه سیاسییه ناوخۆییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هه‌ریه‌ك له گۆڕان، یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلام، پاڵپشتی ئه‌و داوایه ده‌كه‌ن و موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له به‌غدا رایگه‌یاندووه ئه‌م پێشنیازه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان ناكات و ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی دیكه.
هه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردستانه، به توندی له دژی ئه‌م پێشنیازه وه‌ستاوه‌ته‌وه و خه‌سرۆ گۆران، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌م كاره مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه" و ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌زانێت.
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی ئه‌و داوایه ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه كاری په‌رله‌مانی كوردستانه داوایه‌ك له‌و جۆره بكات و به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كات.
سه‌عد حه‌دیسی، له گفتوگۆیه‌كدا له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 گوتی: "ئێمه نامانه‌وێت ده‌ست له كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربده‌ین و نابینه لایه‌ك له كێشه‌كان".