ئه‌م ئه‌ستێرانه دواى سه‌ركه‌وتنى ترامپ ئه‌مريكا به‌جێده‌هێڵن
رايانگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر ترامپ سه‌ركه‌وێت ئه‌مريكا به‌جێده‌هێڵن
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌روبه‌ندى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكادا ژماره‌يه‌ك ئه‌ستێره‌ى هۆليۆد رايانگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر ترامپ سه‌ركه‌وێت ئه‌مريكا به‌جێده‌هێڵن و له ئێستاشدا دواى سه‌ركه‌وتنى ترامپ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و كه‌سايه‌تييانه به‌ڵێنه‌كانيان به‌رنه سه‌ر و ئه‌مريكا به‌جێ بهێڵن.
ئه‌مه‌ش ليستى ئه‌و ئهستێرانهيه كه به‌ڵێنيان داوه ئه‌مريكا بهجێبهێڵن:

بريات كرانستون پاڵه‌وانى زنجيره‌ى به‌ناوبانگ بريكينگ باد، ده‌ڵێت: به دڵنياييه‌وه ده‌مه‌وێت كۆچ بكه‌م، بڕوا ناكه‌م ترامپ ببێته سه‌رۆك و داواكارم له خودا ئه‌وه روونادات.

ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگ سامۆيل جاكسۆن ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ترامپ سه‌ركه‌وێت ئه‌وا رووده‌كه‌مه باشوورى ئه‌فريقيا.

لينا دنهام: زۆر شت له باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌زانم كه هه‌ڕه‌شه‌ى كۆچيان كردووه، به‌ڵام من به راستى كۆچ ده‌كه‌م و شوێنێكى خۆش بۆ ژيان پێده‌زانم كه فانكۆڤهره.

نيڤ كامبڵ، هاووڵاتى كه‌نه‌دايه و به‌ڵێنى داوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نيشتيمانه‌كه‌ى.

نتاشا ليون، بڕياريداوه بچێته نه‌خۆشخانه‌ى ده‌روونى و له ئه‌مريكا كۆچ بكات.

مايلى سايروس: ترامپ ده‌رچێت ماڵئاوايى له ئه‌مريكا ده‌كه‌م.

گۆرانيبێژ نى يو، ده‌يه‌وێت بڕواته كه‌نه‌دا

ئيمى شومر، ده‌يه‌وێت بچێته ئيسپانيا و ده‌ڵێت: پێويستم به‌وه‌يه خۆم فێرى ئيسپانى بكه‌م.

چيڵسى هاندلر: له وڵاتێكى ديكه خانوو ده‌كڕم و كۆچ ده‌كه‌م.

جۆن ستيوارت ده‌ڵێت ده‌چمه هه‌ساره‌يه‌كى ديكه.

ووبى گوڵدبێرگ: ئێستا كاتى كۆچه و من ده‌توانم ئه‌وه بكه‌م.