به ڤیدیۆ: په‌یامنێرێكی كوردستان24 له موسڵ بریندار بوو
ئێستا ته‌ندروستی باشه
په‌یامنێرێكی کوردستان24 لەشەڕی شاری موسڵ بریندار دەبێت و ئێستا گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر.
محەمەد هەڵەبجەیی، کە په‌یامنێرێكی "کوردستان24" و لەکاتی رووماڵکردنی شەڕی موسڵ لە گەڕەکی تەحریری شاره‌كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش بریندار دەبێت و له كاتی برینداربوونیدا له لایه‌ن تیمه ته‌ندروستییه سه‌ربازییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ ده‌كرێت،خۆشبەختانە ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی رۆژهەڵاتی شآری هەولێر و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و باری تەندروستی باشه.
لەسەرەتایی دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵەوە، محەممەد یەکێک بووە لە په‌یامنێر و کامێرامانە چالاکەکانی کوردستان24 بەمەبەستی گەیاندنی نوێترین وێنەی بەرەکانی شەڕ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كاندا چووه‌ته پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش.

سه‌رجه‌م تیمه‌كانی كوردستان24 شانبه‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئێستاش هێزه عێراقییه‌كان ده‌چنه به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ و زۆر جار بۆ گه‌یاندنی دۆخی شه‌ڕه‌كه و پێشڕه‌وی هێزه‌كان ژیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.