سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا: به‌غدا سیاسه‌تێكی روونی بۆ هاوكاریی ئاواره‌كان نییه
ژماره‌ی ئاواره‌كان بگاته سه‌رووی 100 هه‌زار توانای هاوكاریكردنیان وه‌ك پێویست له به‌رده‌ست نییه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به كوردستان24 راگه‌یاند" به‌غدا وه‌ك پێویست ئاماده‌كاری بۆ هاتنی ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌كردووه و ده‌یه‌وێت له ناوچه رزگاركراوه‌كانی خۆیاندا بمێننه‌وه و پرسی هاوكاری ئاواره‌كان هێشتا وه‌ك پرسێكی مرۆیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
"به‌شار كیكی" سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌و گفتۆگۆ كراوه‌یه‌ی بۆ قه‌یرانی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان له شاری دهۆك سازكراوه به‌شداره و له میانی به‌شداریكردنی له رووماڵی كوردستان24 گووتی" پێشبینی ناكه‌ین ژماره‌ی ئاواره‌كانی جه‌نگی مووسڵ بگاته سه‌رووی 100 هه‌زار كه‌س،ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌شی تا ئێستا كراوه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه وه‌ك پێویست نییه، ئه‌گه‌ر بیتوو ژماره‌ی ئاواره‌كان بگاته سه‌رووی 100 هه‌زار كه‌س ئه‌وكات له توانای هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا نییه بتوانێت هاوكاریی پێویستیان بكات،تا ئێستاش ئاماده‌كارییه‌كان به ئاستێكن كه ته‌نها ده‌توانرێت پیشوازی له 60 هه‌زار كه‌س بكرێت،بۆیه پێویست ده‌كات رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراق به جددی بێنه سه‌ر خه‌ت و پلانیان بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌بێت.
به‌شار كیكی هه‌روه‌ها گووتی" تا شاره‌دێی گه‌یاره كۆنترۆڵ نه‌كرا،حكومه‌تی عێراق به جددی پرسی ئاواره‌كانی جه‌نگی له پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌رنه‌گرت و ئێستاش پرسه‌كه نه‌بووه به مرۆیی و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق پلانێكی روونی نییه و وه‌ك پرسێكی سیاسی ناو به ناو له چه‌ند شوێنێك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ده‌رده‌كه‌وێت بڕێك كۆمه‌ك و هاوكاری دابه‌ش ده‌كات و ده‌ڕوات،له زۆر جێگه‌ش كه‌س ده‌ستی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان درێژ نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ته‌نها خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كانی شانیان داووه‌ته به‌ر به هاناوه‌چوونی ئاوه‌ره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و سرووشتی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان خۆی وایه كه گیانی هاوكارییان به‌رامبه‌ر ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان زۆر به‌رزه و هه‌میشه به ده‌نگ ئاواره‌كانه‌وه چوون.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به ره‌وشی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش و گووتی" حكومه‌تی عێراق پرسی ئیداره‌دانی پارێزگاكه‌ی دواخستووه بۆ پاش ئازادكردنه‌وه‌ی و له باره‌ی ئه‌وه‌ی بكرێت به چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیداری و پارێزگای نوێ سه‌ره‌ڕای بیستنی چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ر،به‌ڵام هیچ پلانێكی دیاریكراو بۆ ئه‌و دۆخه نییه و ماوه‌ته‌وه پاش ئازادكردنی شاره‌كه،ئه‌و قۆناغه‌ش قۆناغێكی سیاسی قورسه و ده‌بێت گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
دیبه‌یته‌كه‌ی دهۆك له‌لایه‌ن رێكخراوی هزرسازی ئۆپن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی دیبه‌ته‌كه ده‌كات.