ژماره‌ی قوتابیانی ئاواره له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده له كۆنفرانسی قه‌یرانی ئاواره و په‌نابه‌ران له دهۆك رایگه‌یاند 179 هه‌زار قوتابی ئاواره له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و هه‌ندێكیان به‌هۆی فاكته‌ری ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌مه‌ن له خوێندن دابڕاون و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ده‌ین.
گوتیشی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌وڵی داوه كه‌ره‌سته‌ی خوێندن بۆ منداڵانی ئاواره دابین بكه‌ن له‌وانه كتێب و ته‌خته و بینای قوتابخانه و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان هه‌لی خوێندن بۆ ئاواره‌كان ده‌ره‌خسێنن.
دیبه‌ته‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی هزرسازی ئۆپن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی ئه‌م كۆنفرانسه ده‌كات و دیبه‌یته‌كانی راسته‌خۆ بۆ بینه‌رانی ده‌گوازێته‌وه، كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پشتیوان سادق ئاماژه به نۆژه‌نكردنه‌وه قوتابخانه‌كان كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له پارێزگای دهۆك ئاواره‌كان تێیدا نیشته‌جێ كرابوون.
وه‌زیری په‌روه‌رده له میانه‌ی قسه‌كانیدا گوتی100 بینای قوتابخانه له هه‌رێمی كوردستان بۆ منداڵی ئاواره‌كان ته‌رخانكراوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو نه‌توانراوه بینای نوێ بۆ قوتابخانه دروست بكرێت.
گوتیشی كوه‌یت به‌ڵێنی داوه چه‌ندین قوتابخانه له هه‌رێمی كوردستان دروست بكات.