هانده‌رانی لیسبۆنا دیارییه‌كیان بۆ كریستیانۆ ئاماده كردووه
بڕیاره ئه‌مشه‌و له چامپیۆنز لیگ، ریال مه‌درید و لیسبۆنا به‌یه‌ك بگه‌ن

كریستیانۆ ئه‌مشه‌و له چامپیۆنز لیگ بۆ یانه كۆنه‌كه‌ی پێشووی ده‌گه‌ڕێته‌وه و هانده‌رانی یانه‌كه‌ش بڕیاریانداوه به دیارییه‌ك پێشوازی له ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌یان پێشوویان بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت كریستیانۆش دیاری خۆی ئاماده كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 22 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه ئه‌مشه‌و به دیارییه‌كی گه‌وره پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ ده‌كه‌ن.
رابیته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی لیسبۆنا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه چه‌ندان كاری تایبه‌تیان بۆ دڵخۆشكردن و ستایشكردنی كریستیانۆ ئاماده كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كریستیانۆ بڕیاریداوه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا بۆ یه‌كه‌مینجار پێڵاوه تایبه‌ته‌كه‌ی له‌م یارییه تاقی بكاته‌وه و دوای یارییه‌كه‌ش راسته‌وخۆ پێڵاوه‌كه‌ی پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی شاری لیسبۆنا ده‌كات كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌كانی پورتوگال.
كریستیانۆ پێشتر له 2003 كاتێك یاریزانی یانه‌ی لیسبۆنا بوو، له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو راسته‌وخۆ بووه ئامانجی سێر ئه‌لێكس فێرگسۆنی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر دوای مانگێك راسته‌وخۆ به بڕی 14 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان گواسترایه‌وه.